پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

كوژرانی كۆڵبەرێك و بریندارکرانی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ترۆریستانی ڕژیم

كوژرانی كۆڵبەرێك و بریندارکرانی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ترۆریستانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

لە درێژەی پەلامار و کوشتنەکانی کۆڵبەران به دەستی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران, ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، كۆڵبەرێكی تەمەن ٥٢ ساڵ بە ناوی عەلی قادری، دانیشتووی شاری مەریوان، لە لایەن ترۆریستە بەكرێگیراوانی حکوومەتی ئاخوندی لە ناوچەی سنووری ئاسناوە و مەرانە تەقەی لە سنگی کرا و كوژرا.
ئەم کۆلبەرە خەڵکی گوندی "زانووری" سەر بە مەریوان، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.
هەروەها هەر لەو ڕۆژدا, دوو کۆڵبەری دیکەش بەناوەکانی ئارمان ئەحمەدی و کۆسار پێتیام، خەڵکی گوندی "داشە"ی پاوە،  و کۆڵبەرێک بەناوی ئۆمید ئیلهامی خەڵکی سەقز و تەمەن ۲٤ ساڵ بە تەقەی ڕاستە وخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم ئاخوندی لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.

11 مانگ و 2 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

كوژرانی كۆڵبەرێك و بریندارکرانی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ترۆریستانی ڕژیم

كوژرانی كۆڵبەرێك و بریندارکرانی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ترۆریستانی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن