بەپێی ڕاپۆرتی حال وش، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە ناوچەی گلوگاه لە زاهیدان، ئۆتۆمبێلێکی هێزە بەکرێگیراوەکانی نیزامیی ڕژیم كراوەتە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرت سەرچاوە هەواڵیەکان، ئۆتۆمبێلێکی هێزی نیزامی ڕژیم کراوەتە ئامانجی تەقینەوەی مین و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە کوژراو و بریندار بوون.
گروپی چەکداری "ئەنسار ئەلفرقان" لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان ئۆتۆمبێلێکی هێزە نیزامییەكانی سپای ترۆریستی پاسدارانیان کردوەته ئامانج.
تا ئێستا میدیا ناوخۆییەکانی حکوومەت هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر بەم هێرشە نەبووە.