سزای بەندکران و دورخستنەوی پەرهام پەروەری, یەکێک لە گیراوەکانی شۆڕشی ژینا, لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای ڕژیم پشتڕاست کرایەوە.
پەرهام پەروەری لەلایەن لقی ٢٨ی بێدادگای بەناو ئینقلابی تارانەوە ١٠ ساڵ دورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک لە پارێزگای هۆرمۆزگان و ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپاوە و ئەم حوکمە ڕۆژی سیشەممە، ٣٠ی جۆزەردان بە خانەوادەکەی ڕاگەیەندراوە.
پەرهام تەمەنی ٢٥ ساڵە و دەرچووی ئەندازیاریی میکانیک لە زانکۆی سەنعەتـی شاری ورمێیە و "موزەفەر پەروەری" و "سروە سووزەنی" باوک و دایکی پەرهام لە فەرهەنگییانی خانەنشینکراوی شاری سەقزن.
ئەندازیار پەرهام پەروەری پلەی سێهەمی مەلەوانی لە ئاستی ئێراندا هەیە و چەندین خەڵاتی لە ئاستی ناوچەیی و لە بواری خوێندکاری بەدەست هێناوە.