سه‌رکه‌وتنێکی دیکه بۆ به‌ره‌ی شۆڕشگێڕان و خه‌ڵکی ئێران به ڕاگەیاندنی حوکمی هەتاهەتایی بۆ حەمید نووری لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی سۆئێد
ڕۆژی ١٩ی دیسامبری ،٢٠٢٣ کومیتەی سوئێدی سازمانی خەبات بەشداری چالاکانەی لە خۆپیشاندانی به‌رفراوانی ئێرانیانی ئازاده و که‌سوکاری شه‌هیدان له به‌رده‌م دادگای تێهەڵچوونەوەی سوید کرد. به چه‌ند سه‌عاتێک پێش ڕاگه‌یاندنی حوکمی کۆتایی بۆ تاوانبار و قاتڵی ڕژیم حه‌میدی نووری له به‌رده‌م دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی سوید کۆبونەوەی بەرفراوان ده‌ستی پێ‌کرد. شایه‌نی باسه ئه‌م گردبونه‌وه له‌لایه‌ن سازمانی موجاهیدنی خه‌ڵکی ئێرانه‌وه سازدرابوو.
خۆپیشانده‌ران داوای ڕاگەیاندنی حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بۆ حەمید نووری و هه‌روه‌ها خوازیاری دادگایی کردنی خامنەیی، ڕەئیسی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دیکه‌ی هه‌یئه‌تی مه‌رگ بوون. له‌و خۆپیشاندانه‌دا چه‌ندین دروشمی جۆراوجۆر دژی تاوانباران و سه‌رانی ڕژیم ووترانه‌وه و چه‌ندین په‌یام له‌و باره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی شوڕای میللی مقاومەتی ئێران و که‌سوکاری شه‌هیدانه‌وه پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا.
سه‌ره‌نجام و پاش چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆر، سه‌عات ٢ی دوانیوه‌ڕۆ حوکمی کۆتایی دادگایی تێهەڵچوونەوەی سوید بڕیاری سزا و زیندانی هەتاهەتایی، بۆ تاوانبار حه‌میدی نووری کە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە ئێران لە ساڵی ١٩٨٨دا،پشتڕاست کردەوە. شایه‌نی باسه که دادگای ستۆکهۆڵم لە ساڵی ٢٠٢٢دا حامید نووری بە تاوانی کوشتن و تاوانی گەورە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تاوانبار ناساند و حوکمی هه‌تاهه‌تایی بە تاوانی کوشتن و پێشێلکردنی توندی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە ئێران بۆ نابوبراو دیاری کرد.
به‌راگه‌یاندنی حوکمی کۆتایی دادگایی تێهەڵچوونەوەی سوید پێداگری له‌سه‌ر سزا و زیندانی هەتاهەتایی بۆ تاوانبار حه‌میدی نووری، خۆپیشانده‌ران به ووتنه‌وه‌ی دروشمی سه‌رکه‌وتن پێشوازیان له بڕیاری دادگا‌و ئەو سەرکەوتنە مەزننە ئاهەنگیان گێڕا. پاشان پارێزەر کینێس لویس پارێزەری سازمانی موجاهدینی خەڵق و هه‌یئه‌تی به‌شداربوو له داگا قسه‌یان بۆ ئاماده‌بوان کرد و بڕیاری حوکمی کۆتایی دادگایی تێهەڵچوونەوەی سوید بۆ تاوانبار حه‌میدی نووری به حوکمی هه‌تاهه‌تاییان بۆ ئه‌و تاوانباره پشتڕاست کرده‌وه.