بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی سەرماوز ۱٤۰۲ هەتاوی، بەندکراوێک بە ناوی "فەرزاد گوڵمحەمەدی" کوڕی جەواد خەڵکی گوندی "پەڵەنگان" سەر بە شاری کامیاران لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی سەرماوز بە مەبەستی لە سێدارە دانی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی سنە گوازرابوویەوە.
شایەنی ئاماژەیە هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لەلایەن دەزگا فەرمی و میدیاکانی ناوخۆی ڕژیم ئاخوندی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.