بەپێی سەرچاوەی خەباتمێدیا، ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، سێ کۆڵبەر بەناوەکانی، زانیار سەبوور تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی بۆکان و دوو کۆڵبەری دیکەش بەناوەکانی وەفا ڕەسووڵنژاد و محەممەد وەکیلی خەڵکی سەقز، لەکاتی کاری کۆڵبەری لە سنوری هەنگەژاڵی بانە، درانه بەر دەستڕێژی گولـلەی هێزە ترۆریستەکانی سنوری هەنگەژاڵی بانە و بەسەختی بریندار کران.
جێی باسە کە وەفا ڕەسووڵنژاد بەهۆی سەختی برینەکەی گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری تەورێز و لەئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.