پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانی سێ هاووڵاتی بەلووچ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لەزاهدان

گیرانی سێ هاووڵاتی بەلووچ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لەزاهدان
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

بەپێی سەرچاوەی خەباتمێدیا، ڕۆژی سێ شەممە ۲۸ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، مێهروڵا شەبەخش ۲۳ ساڵ و دوو برا بەناوەکانی سەعید شەبەخش ۲۴ ساڵ و مێهدی شەبەخش ۲۲ ساڵ، هاووڵاتیانی بەلووچ و خەڵکی زاهدان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ئەم شارە گیران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ڕاپۆرتی حاڵوەش، گیرانی ئەم سێ هاووڵاتیە بەلووچە لە ماڵی خۆیان و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و ترۆریستەکانی ڕژیم لەو شارە ئەنجام دراوە، لەدوای گیرانی ئەم سێ هاووڵاتیە و بەدواداچوون بۆ دۆخی ناوبراوان لەلایەن خانەوادەکانیانەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەتا ئێستا، هیچ زانیاریەک لە ناوەرۆک و هۆی گرتن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم سێ هاووڵاتیە لەبەردەست دانیە

10 مانگ و 30 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی سێ هاووڵاتی بەلووچ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لەزاهدان

گیرانی سێ هاووڵاتی بەلووچ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لەزاهدان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن