پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی دوو زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسی لەخوڕەم ئاوا بەمەبەستی لەسێدارەدان

گواستنەوەی دوو زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسی لەخوڕەم ئاوا بەمەبەستی لەسێدارەدان
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

بەپێی سەرچاوەی خەباتمێدیا، ڕۆژی پێنج شەممە ۳۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، دوو زیندانی بەندکراو لە زیندانی خوڕەم ئاوای سەر بەپارێزگای لوڕستان، بەناوەکانی کەرەموڵا لوڕستانی تەمەن ۵۰ ساڵ و حوسێن پاپی تەمەن ۴۳ ساڵ و خەڵکی بروجێردی سەر بەم پارێزگایە، بۆ بەمەبەستی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەرەموڵا لوڕستانی چوار ساڵ پێش ئێستا و جان حوسێن پاپی، حەوت ساڵ پێش ئێستا بە تاوانی پەیوەند بە مادەی هۆشبەر گیران و دواتر لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپا.
جێی باسە کە بەرپرسانی زیندان بەخانەوادەی ئەم دوو بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە سەرلەبایانی ڕۆژی شەممە ئەم دوو کەسە لەسێدارە دراون.

10 مانگ و 30 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی دوو زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسی لەخوڕەم ئاوا بەمەبەستی لەسێدارەدان

گواستنەوەی دوو زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسی لەخوڕەم ئاوا بەمەبەستی لەسێدارەدان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن