پاتریك رایدەر; وتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٢٠ وڵات پەیوەندییان بە هاوپەیمانی نوێی دەریایی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکاوە بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە هێرشەکانی حوسییەکانی یەمەن, کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران پشنیوانی دکرێن,لە دەریای سوور كردووە.
وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند: هێزەکانی هاوپەیمانان وەک دەوریەیەکی ڕێگاوبان و دەوریەی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی کەشتییە بازرگانییەکان و هاوکاریکردنیان ئەگەر پێویست بکات كار دەكەن.