رۆژی هەینی ۱ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, بەکرێگیراوانی یەکەی فریاگوزاری شاری خاش، لە دەوروبەری گۆڕستانی ئەو شارەدا، لە چەند مێرمنداڵ و لاو کە سواری سێ ماتۆڕسکیلیان بوونیان داوە، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکان، خۆشیان گرتووه و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون.
بەپێی ڕاپۆرتی حال وش، ناو و ناسنامە و وردەکاری زانیاریەکانی ئەو هاووڵاتیانە کە دەوترێت لە نێوان تەمەنی ١٥ بۆ ٢٠ ساڵن و دانیشتووی شاری خاشن، تا ئێستا لەبەردەستدا نییە