شاهۆ (ئەیوب) بەرهەم کوڕی عیسا و ئیحسان محەممەدی کوڕی ئیبراهیم خەڵکی شنۆ و لە بەندکراوانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن لقی یەکی بێدادگای كەیفەری تایبەت بە میرمنداڵان, سزای نەقدی بەسەردا سەپێندرا.
بەگوێرەی ئەو بڕیارە، ئەو دوو خۆپیشاندەرە بە تۆمەتی ساختەی "تێکدانی هێمنی و ئارامی گشتی بە بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکاندا، سزای نەقدی و هەریەکەیان بە بڕی ٢٥ ملیۆن تمەن، بە ڕۆژانی بەندکرانیان پێشووەوە بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی خەزەڵوەر، شاهۆ بەرهەم و ئیحسان محەممەدی دوای زیاتر لە ساڵێک بەندکرانیان بەشێوەیەکی کاتی بە دانانی بارمتەی یەك میلیارد تمەن ئازاد کران.