حکمەت ساڵحی، مامۆستای قۆناغی سەرەتایی، بە هۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە شاری سەوڵاواوە بۆ شاری بیجاڕ دوور خرایەوە.
ئەم مامۆستایە بە ٩ ساڵ پێشینەی کارەوە، لە شوێنی وانەوتنەوەی خۆی لە گوندی "سەرپیر"، سەر بە بەشی هەورامانی سەوڵاوا، بۆ قوتابخانەی گوندی "پیرتاج"، سەر بە شاری بیجاڕ دوور خراوەتەوە.
ئەم مامۆستایە، بە تۆمەتی "بێڕێزی بە پیرۆزییەکان"، دوو ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری بیجاڕی بەسەردا سەپاوه.