ڕەزا (غوڵامڕەزا) ڕەسایی، لاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشانە کە بە تۆمەتی ساختەی کوشتنی "نادر بەیرامی"، بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی ترۆریستیی سپا، سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە.
ئەم سزا دڕندانە و دژە مرۆڤە، بڕیاری سپای ترۆریستی پاسداران بووە و دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای باڵا کراوە.