سێ کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز بەناوەکانی ستار شێخی، ئەیوب محەممەدزادە و عەتا سادقی و کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی دیواندەرە بەناوی بورهان ڕەحمانی، لەکاتی کاری کۆڵبەری لە سنوری هەنگەژاڵی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریست و جینایەتکارەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی (سق زبا)بە ناوی عەتاسادقی تەمەن٣٥ ساڵ لەکاتی کاری کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم لەم سنورە بەسەختی بریندار کراوە. ئەم کۆڵبەره بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەفای شاری سەقز.
هەروەها ڕۆژی هەینی ١ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، ستار شێخی تەمەن ٢٧ساڵ و ئەیوب محەممەد زادە تەمەن ٣٠ساڵ، کۆڵبەرانی خەڵکی شاری سەقز لە سنوری هەنگەژاڵی بانە درانە بەر دەستڕێژی کوللەی ترۆریستانی ڕژیم و بریندار کران.
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەیوب محەممەد زادە، بەهۆی قووڵی برینەکەی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکان.
هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی بورهان ڕەحمانی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریست و سەرکوتکەرەکانی سنوری هەنگەژاڵ بریندار کراوە.