ژمارەی زیندانیانی کورد کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە سێدارە دراون، لانیکەم ٩٢ حاڵەت زیادی کردووە کە یەکسانە بە ١٧٧% بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو. لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ١٤٤ زیندانی کورد لەسێدارە دراون کە ناوی ١٤١ کەسیان لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەرچاوە هەواڵیەکان پشتڕاست کراوەتەوە.
تۆمارکردنی ئەم ئامارانە لە كاتێكدایە كە لێستا نزیک بە ١٠ ڕۆژ بۆ كۆتایی ساڵی میلادی ماوە و ئەگەری زیادبوونی ئاماری لەسێدارەدراوان هەیە.
شایانی باسە که ساڵی ڕابردوو ٥٢ زیندانی کورد لە زیندانەکانی ڕژیم لە سێدارە دراون.