شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆكوژیی ٥ قوتابی لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگ لە پارێزگای ئیلام

خۆكوژیی ٥ قوتابی لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگ لە پارێزگای ئیلام
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

لە ماوەی پەنجا ڕۆژی ڕابردوودا پێنج قوتابی لە شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ڕۆژنامەی "ئیعتماد" بڵاویکردەوە، لەماوەی پەنجا ڕۆژی ڕابردوودا پێنج قوتابی ناوەندی لە نێوان تەمەنی ١٣ بۆ ١٩ ساڵیدا لە ئاودانان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ساناز قەمبەری کە تازە قۆناغی ئامادەیی تەواو کردبوو، باران قەمبەری، قوتابیی ساڵی یەكەمی قۆناغی ناوەندی، ئاتیا نووری تەمەن ١٧ ساڵ، عەبدوڵڵاهی،  قوتابیی ساڵی دووەمی قۆناغی ئامادەیی و فایز سەعادەت، دیپلۆمە، پێنج خوێندکاری شاری ئاودانن، کە لە کۆتا حەوتووی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی تا حەوتوی یەكەمی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی بە خۆکوژی كۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.
جێگری کۆمەڵایەتیی پارێزگاری ئاودانانیش خۆکوشتنی ئەو پێنج قوتابییەی پشتڕاست کردوەتەوە.

10 مانگ و 28 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆكوژیی ٥ قوتابی لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگ لە پارێزگای ئیلام

خۆكوژیی ٥ قوتابی لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگ لە پارێزگای ئیلام



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن