پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتن و لیدانی محەممەدجەعفەر محەممەدی لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی سنە

گرتن و لیدانی محەممەدجەعفەر محەممەدی لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی سنە
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

محەممەدجەعفەر محەممەدی هاووڵاتی دانیشتووی شاری سنە و باوکی دوو لاو کە لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا گیرابوون، دوای هێرشی بەکرێگیراوانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات بە توندوتیژی گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەکرێگیراوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و درگا و پەنجەرەی چوونە ژوورەوەیان شکاندووە.
ئەم بەکرێگیراوانە لەگەڵ دروستکردنی کەشێکی ترس و تۆقاندن، زێڕ و پارەی نەختینەی خانەوادەی محەممەدیان دزیوە و بە توندوتیژی گرتوویانە.
دەوترێ گرتنی ئەم هاووڵاتییە دوای سکاڵای ناوبراو لە سەر ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات سەبارەت بە دۆسییەی گرتنی دوو كوڕەكەی بە ناوەکانی مورتەزا و سیروان بووە.
لە ساڵی ڕابردوودا دەزگا ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم, دۆسییەیەكیان لەدژی محەممەدجەعفەر، باوکی سیروان محەممەدی یەکێک لە بەندکراوانی شۆڕش لە سنە تۆمار کرد و بە تۆمەتی ساختەی "تێکدانی نەزمی گشتی و ئاسایشی وڵات" تۆمەتبار کرا.

10 مانگ و 27 ڕۆژ و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتن و لیدانی محەممەدجەعفەر محەممەدی لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی سنە

گرتن و لیدانی محەممەدجەعفەر محەممەدی لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی سنە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن