خەباتمێدیا: هاوکات لەگەڵ دیارنەمانی نەوتهەڵگرێک لە باریکەی هورمز ،پێکدادان لە نێوان ئێران و ئامریکا زیاتربووە.
خەباتمێدیا: هاوکات لەگەڵ دیارنەمانی نەوتهەڵگرێک لە باریکەی هورمز ،پێکدادان لە نێوان ئێران و ئامریکا زیاتربووە.
بەرپرسانی دیفاعی ئامریکا بە هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێسیان ووت،ئەو دوودڵیە هەیە کە رژیمی ئاخوندی لە دیارنەمانی نەوتهەڵگری ئیماراتی لە ئاوەکانی تەنگەی هورمز بەرپرسە.
بە پێی راپۆرتی ئەو هەواڵدەریە، دورۆژ لەدوای دیارنەمانی نەوتهەڵگری ئیماراتی لەکاتی تێپەڕبوون لە تەنگەی هورمز ،بەرپرسانی ئامریکایی وتویانە ئەگەری رفاندنی ئەم نەوتهەڵگرە لەلایەن سپای پاسدارانەوە زۆرەو،هەروەها راداریان کوژاندبێتەوە.
بە ووتەی ئامریکاییەکان ئەم کەشتییە لە نزیکی شاری قشم بوە کەیەکێک لە بنکەکانی سپای پاسدارانی لێیە. لە درێژەدا وتیان بەتێپەڕکردنی کات و هەروەها نەبوونی پێوەندی، نیگەرانیمان لەپێوەند بە بارودۆخی ئەم نەوتهەڵگرە زیاتر دەبێت. رژیمی ئاخوندی زۆر هەڕەشەی کردوە کە ئەگەر ناردنی نەوتی ئەم وڵاتە راوەستێ ،لەبەرانبەریدا ناردنی نەوتی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس لە پێ دەخات .
لەکاتێکدا ئەمڕۆ لە دوای هەڕەشەکانی خامنەیی، ئینگلیس سێهەمین کەشتی شەڕی خۆی بۆکەنداوی فارس ناردوە.
خامنەیی پێشتر هەڕەشەی کردبوو کە دزی کردنی ئینگلیسەکان بێ وڵام نابێت.