سپای تورکیەی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چەند شوێنێکی لە هەردوو شاری کۆبانی و قامشلۆی کوردستانی سوریەی بۆردوومان كرد و بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون.
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی توركیە دوو جار دەفتەری کۆکردنەوەی "مازۆتی سادکۆپ"ـی لە گەڕەکی "عەلای" شاری قامشلۆ کردە ئامانج.
هاوکات میدیاکانی نزیک لە هەسەدە بڵاویانکردووەتەوە، لە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی دووشەممە ۴ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، سپای تورکیە شەش شوێنیان لە ناوەوە و دەوروبەری شاری قامشلۆ بە ئامانج گرتووە و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.
ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی دووشەممە, فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سپای تورکیە دوو شوێنیان لەنێو کۆبانێ کردبووە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کرێکار بریندار بوون.