شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی دوبارەی درۆنی بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر

هێرشی دوبارەی درۆنی بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر
دەنگی خەباتی کوردستان

دژە ترۆری كوردستان ڕایگەیاند، هێرشێكی درۆنی كراوەتە سەر بنكەی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
دژە تیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ڕۆژی دووشەممە، لە ڕێگەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوەوە هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
هاوكات، بەپێی هەواڵی میدیاكان، لەگەڵ هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ۴ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, هێرش كراوەتە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە هەریر.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كە هێرشی كردۆتە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریە.

10 مانگ و 28 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی دوبارەی درۆنی بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر

هێرشی دوبارەی درۆنی بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن