ژمارەیەک لە دانیشتووانی شاری ئەردەکانی یەزد ناڕەزایەتییان بەرانبەر بە بەردەوامی پیشەسازییەکان و پیسبوونی هەوا، کە تەندروستی گشتیی خستووەتە مەترسییەوە دەربڕی.
خەڵکی نارازی بە ڕێکخستنی ڕێپێوانی ناڕەزایەتی و وتنەوەی دروشم، داوایان لە دەسەڵات کرد کە وەک هەمیشە کەمتەرخەمی لەمەڕ تەندروستی و ژیانی خەڵک نەنوێنێت و ئاگاداری ئەم کێشە ژینگەییە بێت.