ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران, ڕێژەی بەرهەمهێنان و بڕی ئورانیۆمی بە پیتاندنی ٦٠٪ کە مانگانە بۆ سێ کیلۆ گرام كەم کرابوو، بۆ جارێكی دیكە زیاد كردووەتەوە.
ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی ئێران لە ١٠ی سەرماوەزەوە بڕی ٦٠٪ ئورانیۆمی بەرهەم هێنراوی لە شوێنەکانی فەردۆ و نەتەنز بۆ نزیکەی ٩ کیلۆگرام لە مانگێکدا زیاد کردووە.
شایانی باسە که پیناندنی ئورانیۆم بە ڕێژەی ۶۰%, لە ئاستی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیکە.