شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا ڕایگەیاند که لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی هێرشی میلیشیاكان لە عێراق وڵامی توندتری دەبێت

ئەمریکا ڕایگەیاند که لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی هێرشی میلیشیاكان لە عێراق وڵامی توندتری دەبێت
دەنگی خەباتی کوردستان

دوای بۆردومانی بنکەیه‌كی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئه‌مریكا به‌ خێرایی وڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه‌. 
له‌مباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی ڕایگەیاندووە‌، له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی میلیشیا عێراقییه‌كان، واشنگتن وڵامی توندتری ده‌بێت.
به‌ گوێره‌ی ڕاگەیەندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)،  پێگه‌ی گروپی ترۆریستی حیزبوڵڵای سەر بە ڕژیمی ئێران له‌ عێراق كرایه‌ ئامانج و بووه‌ هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌.
پنتاگۆن ڕاشیگەیاند، ئه‌مه‌ریكا له‌ هێرشه‌كه‌یدا پێداگری له‌ پێگه و شوێنی‌ درۆنه‌كان كردوه‌ته‌وه‌.

10 مانگ و 27 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا ڕایگەیاند که لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی هێرشی میلیشیاكان لە عێراق وڵامی توندتری دەبێت

ئەمریکا ڕایگەیاند که لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی هێرشی میلیشیاكان لە عێراق وڵامی توندتری دەبێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن