سێنتكام لەنێوبردنی چەند درۆن و مووشەکی حوسییەکانی یەمەنی لە دەریای سوور ڕاگەیاند.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، سێنتكام ڕایگەیاند کە هێزەکانی ژێر فەرمانیان، ١٢ درۆنی خۆتەقێنی و ٣ مووشەکی بالستیكی دژە کەشتی و ٢ مووشەکی کروز کە لەلایەن حوسییەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە باشووری دەریای سوورەوە هەڵدرابوون, لەنێو بردوە.
سێنتکام پێداگری لەوە کردووەتەوە کە لە کاتی ئەم هێرشانەدا هیچ کام لە کەشتییەكان و تیمەکانیان زیانیان پێنەگەیشتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا، دانیێل هاگاری، وتەبێژی سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانبار، هێزەكانی ئەو وڵاتە ئامانجێکی ئاسمانیی دوژمنکارانەیان لە دەریای سوور لەنێو برد.