سەروکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەردۆغان کە خەریکی جینۆسایدی کوردە و خاوەنی پێشینەی جیهانییە لە زیندانیکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دژایەتیی ڕژیمەكەی دەکەن، دوا کەسە کە دەتوانێت وانەی ئەخلاقمان فێر بکات.
ناوبراو بە ناو بردنی سپای ئیسرائیل بە ئەخلاقترین سپای جیهان، وتی سپاکەی بۆ لەنێوبردنی دڕندەترین ڕێکخراوی ترۆریستی جیهان شەڕ دەکات. حەماسی داعشی, تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی ئەنجامداوە و ئەردۆغان ستایشی حەماس دەکات و میوانداریی بەرپرسانی دەکات.