موجاهد کورکور کە لەلایەن حکومەتی ساختەچی و جینایەتکاری ئاخوندی ئێران, بە کوشتنی کیان پیرفەلەک تۆمەتبار و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە, لە هەواخۆری بەندیخانەی شیبانی ئەهواز, لەلایەن پاسدارێکی بەکرێگیراوی بەندیخانەکە لێی دراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لەلایەن سەرچاوە هەواڵیەکان بڵاو کراونەتەو ڕۆژی سێشەممه ۵ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, ناوبراو لە لایەن بەکرێگیراوێکی فەرمانبەری ئەو بەندیخانەیە لێی دراوە و لە کاتی لێداندا پێی وتویە ئەو کاتەی منداڵی خەڵکت دەکوشت دەبێ بتزانیای گیر دەکەی. ئەو سەرچاوەیە پاشان ڕایگەیاندووه که هەواڵی تەندروستی موجاهید کورکور پاش گەڕانەوەی بۆ نێو بەندی نییە.