ڕۆژی ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٢٣ی دیسامبری ٢٠٢٣ی زاینی، به به‌شداری سه‌رۆکی شاره‌وانی شاری فرانکفۆرت به‌ناوی خاتوو دکتۆر نێرگس ئەسکەندەری-گرونبرگ، وە بەرپرسی بەشی ژینگە و ئافرەتان خاتوون ڕۆزماریی هایلیگ، وە ڕاوێژکاری ڕۆژنامەوانی و پەیوەندییە گشتییەکان لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڕێز ڤالێریۆ کروگەر و په‌رله‌مانتاران و هه‌روه‌ها چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئه‌ڵمان و کورادانی دانیشتووی شاری فرانکفۆرت و هه‌روه‌ها به‌شداری کومیته‌ی ئه‌ڵمانی سازمانی خه‌بات، به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی به‌رده‌وام له ئازادی و مافه‌کانی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان وهه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی یاد و ڕێزگرتن له قوربانیانی شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری ژینا و پشتیوانی کردن له‌و ڕاپه‌ڕینه، گردبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریان له شاری فرانکفۆرت پێکهێنا. له‌و کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌دا چه‌ندین چالاکی ههمهجۆر پێشکه‌شکران و چه‌ندین په‌یام له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه پیشکه‌شکران. به‌شداربوان وێڕای ئاماژه‌دان به نه‌بوونی ئازادی و باسکردن له پێشێلکردنی ئاشکرای مافه‌کانی مرۆڤ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمه‌وه، باسیان له تاوان و کرده‌وه دژه مرۆیه‌کانی ڕژیم به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و هه‌روه‌ها ئازادیخوازان له شۆڕشی ژینادا کرد‌و داوایان له کۆمه‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی کرد، که له‌به‌رامبه‌ر زوڵم و کرده‌وه دژه مرۆیه‌کانی ئه‌م ڕژیمه‌دا بێده‌نگ نه‌بن. خاتوو شه‌کیلا موسەنەفی وسوههیلاموسهنهفی به نوێنه‌رایه‌تی سازمانی خه‌بات به‌شداریان له‌م چالاکیه‌دا کرد.