مستەفا براهۆی، کوڕی حەمزە، و خەڵکی زاهیدان، لەلایەن سیستەمی بەناو دادوەری ڕژیمی ئێران, سزای هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕەزبەر لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکان لە دەوروبەری مزگەوتی مەکی لە کاتێک کە ڕێگری لە لێدانی منداڵێکی بەلوچ لە لایەن هێزە بەکرێگیراوەکانەوەی دەکرد گیرابوو.
هەروەها، جێی باسە، خانەوادەی ئەم هاووڵاتییە بەلوچە ویستوویانە کەفالەت بۆ ئازادکردنی کوڕەکەیان دابنن ، کە لە لایەن ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات قبوڵ نەکراوە.