کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە لەسێدارەدانی چوار کەسی دیکە لە ئێران بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانە کاردانەوەی نیشان دا.
وڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەمبارەوە وتی لەسێدارەدرانی ئەم چوار کەسە بە بێ دادگاییکرانی دادپەروەرانە و بە تۆمەتی ساختەی سیخوڕیکردن، جێگەی داخە و خوازیاری ڕاگرتنی خەێرای سزای لەسێدارەدان لەلایەن دەسەڵاتی گەندەڵی قەزایی ڕژیم بوو.
دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانبار، لە پارێزگای ورمێ لە سێدارەدانی چوار کەسی بە تۆمەتی ساختەی موحاربە و افساد فیالارض لە ڕێگەی سیخوڕی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ئیسرائیل، ڕاگەیاند.
هەواڵدەریی میزان، سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران، ناوی ئەو چوار کەسەی بە ناوەکانی، وەفا هەنارە، ئارام عومەری، ڕەحمان پەرهازو و نەسیم نەمازی، ڕاگەیاند.