داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانی عەقیدەتی کورد, که سزای لەسێدارەدرانی بەسەردا سەپاوه، لە ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بەفرانبارەوە دوابەدوای ڕاگواستنی بۆ ژووری تاکەکەسی، مانی لە خواردن گرتووە.
دەوترێ ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانبار، خانەوادەی ناوبراو لەگەڵ بیستنی هەواڵی لەسێدارەدرانی، چوونەتە کەرەج، بەڵام لەوێ زانیویانە کە هەواڵەکە ڕاست نییە و کوڕەکەیان مەترسیی لەسێدارەدرانی لەسەرە و پێنج ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، داوود عەبدوڵڵاهی، بە خانەوادەكەی وتووە کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بەفرانبار یان ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, لەسێدارە بدرێت.