سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، زیندانییەک بە ناوی "ئەحمەد (عەبدول) شاوالی"، کوڕی حوسێن، خەڵكی گوندی "ئیسلامییە"ی شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج, لەسێدارە درا.
ئەم زیندانییە، پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر گیرا بوو و دواتر لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم, سزای لەسێدارەدرانی بەسەردا سەپا بوو.