ئاژانسی ئاسۆشێد پرێس بە پشت بەستن بە دوو ئەندامی گرووپە میلیشیا عێراقییەکان بڵاویکردەوە، لە ئاكامی سێ هێرشی ئاسمانی شەوانە بۆ ڕۆژهەڵاتی سووریە لە نزیک دەروازەیەکی سنووری ستراتیجی لەگەڵ عێراق، ٦ میلیشیا كە لە لایەن ڕژیمی ئاخوندی ئیرانەوه پشتیوانی دەكرێن کوژراون.
هەروەها ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ۴۰ مووشەك لە ناوەوە و دەرەوەی دوو بنکەی ئەمریکی لە جەرگەی دێرەزووری سووریە کەوتوونەتە خوارەوە.
به پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوه، هێزەكای هاوپەیمانان به ڕێبەڕی ئەمریکا به بۆردومان كردنی پێگەی میلیشیا ترۆریستەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران له دێرەزووری سووریە, وڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە.