بێنیامین نەتەنیاهۆ; سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئورشەلیم، هەڕەشەو وریایی بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان دا.
نێتانیاهۆ وتی؛ ئەگەر ئەم گروپە میلیشیایە شەڕ فراوانتر بکات، هەم خۆیان هەم ڕژیمی ئێران کە پشتیوانیان دەکات، گورزێکیان پێدەگەت کە هەرگیز لە خەونیشدا نەیانبینیوە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە شەڕێکی تەواو لە ئارادایە. ئێمە لە هەموو بەرەکاندا خەبات دەکەین و سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، بەڵام باجێکی پڕ لە ئازاریشمان داوە. شەڕەکە چەند مانگێک بەردەوام دەبێت، ئێمە لە لوتکەی شەڕداین، لە هەموو بەرەکاندا شەڕ دەکەین، سەرکەوتنیش کاتی دەوێت.