پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی شەریفە محەممەدی بۆ زیندانی سنە

گواستنەوەی شەریفە محەممەدی بۆ زیندانی سنە
دەنگی خەباتی کوردستان

بە پێی هەندێک ڕاپۆرت، شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاری کە لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی لە شاری ڕەشت گیرابوو، لە زیندانی لاکانەوە بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە.
درێژەدان بە گرتن و چارەنووسی ناڕوونی ناوبراو لە کاتێکدایە کە فەرمانی کەفالەت دەرچووە، بەڵام بەرپرسانی دامودەزگا ترۆریستەکانی ئیتلاعات و قەزایی ڕژیم, ڕێگرییان لە ئازادکردنی کاتی خاتوو محەممەدی کردووە.
ناوبراو پێشتر لە ڕۆژی ١٤ی سەرماوەزدا، بەبێ بەڵگەنامەی قەزایی، لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات دوای هێرشكردنە سەر ماڵەكەی گیرابوو.
لە کاتێکدا نزیکەی مانگێک بەسەر گرتنی ئەم چالاکە کرێکارییە تێپەڕیوە و سەرەڕای دانان و دابینکردنی کەفالەت، ناوبراو هێشتا ئازاد نەکراوە.

10 مانگ و 21 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی شەریفە محەممەدی بۆ زیندانی سنە

گواستنەوەی شەریفە محەممەدی بۆ زیندانی سنە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن