ڕۆژی یەكشەممە، ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی ،كۆڵبەرێك بە ناوی “بەهمەن دووپلوورەیی” خەڵكی مەریوان بە هۆی كەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەكانی هەورامان بە سەختی بریندار بوو.
ئەم كۆڵبەرە كە سەری بە سەختی بریندار بووە، گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی شاری سنە و دۆخی تەندروستیی ناجێگرە.