بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۱۱ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, لە درێژەی هێرش بۆ سەر پایگای هێزەکانی ئەمریکایی جێگر لە عێراق لە کاتی دەستپێکی شەڕی غەزە, پایگای عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەلئەنبار, بۆ جارێکی دیکە هێرشی درۆنی کرایە سەری.
ئەم هێرشە درۆنییه لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمان بەرپەرچ دراوەتەو و ئەم درۆنە بۆمبڕێژ کراوەیه بە سیستەمی پەدافەند تەقەی لێکراوەو خستویانەتە خوارەوە.
ئەم هێرشە پاش تێپەڕین چەند سەعاتێک پاش هێرشێکی درۆنی دیکە ڕوی داوە ک هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە فڕۆکەخانەی هەولێر تەقەیان لێ کردووە.
ڕۆژی یەکشەممە ۱۰ی بەفرانباری ۱۴۰۲, دژەترۆری کوردستان ڕایگەیاند کە هێرشێکی درۆنی میلیشیاکانی عێراق بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمان بەرپەرچ داوەتەو ودرۆنەکەیان خستوەتە خوارەوە.