کوردستانیانی نیشتمانپەروەر!
خەباتگێڕانی رێی رزگاری نەتەوە و نیشتمان!
دۆست و ئەندامانی دڵسۆزی رێبازی مامۆستا شێخ جەلال حسێنی
کوردستانیانی نیشتمانپەروەر!
خەباتگێڕانی رێی رزگاری نەتەوە و نیشتمان!
دۆست و ئەندامانی دڵسۆزی رێبازی مامۆستا شێخ جەلال حسێنی
نۆساڵ لەوەپێش و لە 30ی پووشپەڕی 1389ی هەتاوی، مامۆستا سەید جەلالی حسێنی یەکێک لە رێبەرانی نەتەوەیی کورد و دامەزرێنەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە دوای زیاتر لەدواى 65 ساڵ خەبات و تێکۆشان لە پێناو رزگاری کورد و کوردستان دا، بەداخەوە لە 30ی پوشپەر کۆچی دوایی کرد و رێ و رێبازەکەی بە کورد و رێبوارانی سازمانی خەبات سپارد. مامۆستا شیخ جەلال حسێنی، لە هەڕەتی مێرمنداڵیەوە بە هۆی هەستی خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ نەتەوەکەی بووە ئەندامی کۆمەڵەی ژێکاف و وەک کوردێکی دڵسۆز لە کۆماری کوردستاندا دەوری بینی، لە دوای کۆماری کوردستانیش هەمیشە هومێدوار بوو بە سەرهەڵدانەوەی شۆرش لە کوردستان بۆ وەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکان و بەرەنگاربوونەوەی رژیمی پاشایەتی.
مامۆستای نەمر، هەمیشە پشتیوانی خەڵکی زەحمەتکێش و بەشمەینەتی کوردستان بووە و ئەوەندەی بۆی کراوە هەوڵی داوە دژی هەموو زوڵم و زۆرێک بوەستێتەوە، لە راپەڕین و رابوونە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستانی ئێران، پشتیوانی شۆرشگێڕان بووە و هەروەها بە شێعر و پەخشان و نووسین هەستی خۆی بۆ نیشتمان و نەتەوەو ئازادی دەربریوە و هەمیشە تێکۆشاوە بۆ هاتنە دیی ئازادیی و دادگەری لەو سەردەمەدا کە زوڵم و زۆری خانەوادەی پەهلەوی وەڵاتی لە خەڵکەکەی کردبووە زیندان، جەماوەری ئێران راپەرین و خرۆشان، مامۆستا وەک پێشەوا و رێبەرێک لە شاری بانە و شارەکانی دیکەی کوردستان، پێش جەماوەر کەوت و سەرکرایەتی راپەرینی لە کوردستان گرتە ئەستۆ و تا روخانی یەکجاری رژیمی شا درێژەی بە ئەرکی پیرۆزی رێبەری جەماوەر دا. لە دوای روخانی دەسەڵاتی شا و بە دەسەڵات گەیشتنی خومەینی، مامۆستا لە شاری بانە شۆرایەکی بۆ بەرێوەبەری کار و باری خەڵک دامەزراند و کاری جیددی بۆ رێکخستنی هێزی پێشمەرگە بە مەبەستی پاراستن و پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان کرد. لەکاتی وتووێژەکانی نێوان کورد و نوێنەری حکومەتی نوێ لە ئێران، مامۆستا سەید جەلال یەکێک بوو لە بەشداربووانی کۆبوونەوەی مەهاباد و بۆ وتووێژ لەگەڵ داریوشی
فروهەر و هەیئەتەکەی. مامۆستا شێخ جەلالی نەمر لە کاتی بشێویەکانی شاری سنەدا و هەوڵەکان بۆ چارەسەر و رێکەوتن لەگەڵ حکومەت، یەکێک بوو لە رێبەرانی کورد بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی روویاندابوو و لە رێکەوتن لەگەڵ تاڵەقانی و دانانی ئیبراهیمی یونسی بە پارێزگاری سنە دەوری کاریگەری بینی.
مامۆستا و رێبەری پایەبەرزی نەتەوەکەمان، هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا شێخ عزەدین و مامۆستا عەبدولرەحمانی زەبێحی لە ساڵی 1358ی هەتاوی، هەوڵی دامەزرانەوەی تەشکیلاتێکی نەتەوەیی و نیشتمانیاندا، بەڵام بەهۆی هەندێ کێشە لەلایەن نەیارانەوە پێکهاتنی ئەو تەشکیلاتە سیاسیە کە گەلێک گاریگەریی لە سەر ڕەوتی روداوەکان دەبوو سەری نەگرت، لە دوای گەرانەوەی عەبدولرەحمانی زەبێحی بۆ عێراق و بێ سەرووشوێن بوونی، مامۆستا شێخ جەلال لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسایەتیە تێکۆشەر و دڵسۆزەکانی هاوڕێی، دەفتەری مامۆستا شێخ عزەدینیان دامەزراند و لە چوارچێوەی ئەو دەفتەرەدا کاروچالاکی سیاسی و پێشمەرگانەیان دەکرد.
لەکاتی کێشەی نێوان دەرەبەگ و رەعیەتەکانی ناوچەی دیواندەرە و تیلەکۆ دا، مامۆستا سەید جەلال بە بەردەوامی هەوڵی چارەسەر و هێورکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی دەدا بۆ ئەوەی ئەو کێشانە لەو دۆخەدا لەلایەن رژیمی تارانەوە کەڵکیان لێوەرنەگیرێ و نەتوانن لەو رێگەوە درز و کەلێن بخەنە نێو ریزەکانی گەلەوە. لەدوای ئەوەی رژیمی خومەینی کەوتە بیانووگرتن و هەڕەشە بۆ سەر گەلی کورد، مامۆستا شار بە شار و ناوچە بە ناوچەی کوردستانی ئێران بەتایبەت بەشی باشوور، دەگەرا و بە گرتنی کۆروکۆبوونەوە و میتینگ جەماوەری لە رووداوەکان و ئەگەرەکان و سیاسەتەکانی رژیمی نوێ ئاگادار دەکردەوە.
لە دوای رووداوەکانی ساڵی 1358ـــ 1359ی هەتاوی، مامۆستا سەید جەلال لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێ و هاوبیر و کەسایەتیە دیارەکانی کوردستان بیریان لە دامەزرانی تەشکیلاتێکی سیاسی ئەوتۆ کردەوە کە بتوانن زۆرترین رێژەی خەڵکی تێدا رێکبخەن بە مەبەستی بەرةنگاربوونەوەی هێزەکانی رژیم و پێشخستنی بزوتنەوەی کوردستان و هێنانەدیی ئاوات وگەیشتن بە مافە بنەڕەتیەکانی نەتەوەکەمان، هەر بۆیە لە پێنجی خەرمانانی 1359ی هەتاوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی دامەزراند کە هاوکات بوو لەگەڵ هێرش و پەلاماری هێزە دژە مرۆییەکانی رژیمی خومەینی بۆ سەر کوردستان. مامۆستای نەمر وەک سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە بەرامبەر هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئاخوندی و پەلاماری نەیارانی نێوخۆیی، زۆرترین ئەرکی گرتەئەستۆ و بە ماڵ و گیان و بەو پەڕی دڵسۆزی و فیداکاریەوە درێژەی بە خەبات دا. لە کاتێکدا یادی نۆیەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالی حسی٠Žنی رێبەری فیداکار و کەم وێنەی نەتەوەی کورد دەکەینەوە، کە رێبازەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو لە گەشەدایە و لە باکوور بۆ باشوری کوردستانی ئێران خاوەن پێگەیەکی بەرین و پتەوی جەماوەریە و پۆل پۆل کوڕان و کچانی نیشتمان رووی تێدەکەن و درێژە بە خەبات بۆ رزگاری کوردستان لە پیناو وەدیهێنانی مافە بنچینەییەکانی نەتەوەی کورد دەدەن. سازمانی خەبات لە هەرکاتێکی دیکە شێلگیرانەتر و بە جیددیەتی زیاترەوە لە پێناو هێنانەدیی ه٠Šواو و ئاواتەکانی مامۆستای نەمر کار دەکا و بۆ سەرخستنی سیاسەت و بەرنامە شۆرشگێڕیەکانی تێدەکۆشێ و کار لەسەر پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی و کۆکردنەوەی هەموو هێز و وزەکان بۆ رزگاری نەتەوەو ونیشتمان دەدات، ئەو هەنگاوانەشی رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە پێشوازی لێ دەکرێ.
مامۆستا شێخ جەلال بە هەست کردن بەو راستیەی کە رژیمی ئاخوندی گۆڕانی بە سەردا نایا و ئەو رژیمە ویست و داوای خەڵکی کوردستانی پشتگوێ خست و سەرکوتی خەڵکی ئێرانی کردە بنەمای کارەکانی و هیچ دەروێکی بۆ ئازادی لە ئێران و کوردستان نەهێشتەوە و سیستەمی ویلایەتی فەقیةى دامەزراند، پێداگری لەسەر روخانی ئەو دەسەڵاتە خوێنمژ و دیکتاتۆرە کردەوە و درێژە کێشانی تەمەنی نگریسی ئەو دەسەڵاتەی بە زیان بۆ کۆمەڵگەی ئێران و ناوچەکە دەزانی،هەر لە سەر ئەو بنەمایە وتووێژ و موزاکرەی لەگەڵ دەسەڵاتی ئێران بە زیان و سەم بۆ بزوتنەوەی ئازادیخوازی نەتەوەکەمان پێناسە دەکرد . بەجێی هەوڵدان بۆ سازان لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە بەردەوام داوای یەکگرتوویی و یەکگوتاری لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و هێزە شۆرشگێڕە ئێرانیەکانی دژ بەو رژیمە ستەمگەرە دەکرد و یەکخستنی تواناکان بەمەبەستی وەلانانی رژیمی ئاخوندی و دامەزرانی دەسەڵاتێکی خەڵک پەسەند و دیموکراتیک لە ئێران و کوردستان و دابین کردنی مافە بنچینەییەکانی نەتەوەکمان لە کوردستانی ئێران بە رێگەیەکی دورست و گونجاو دەزانی.
مامۆستا سەید جەلال حسی٠Žنی خەباتی پێشمەرگانە و شۆرشگێڕانەی بە پێویستیەکی حەتمی و حەیاتی بۆ بزوتنەوەی کوردستان دەزانی و بە هەموو شێوەیەکیش هەوڵی پەرەپێدانی ریزی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی دەدا.
لە ئێستادا کە رژیمی ئاخوندی کەوتووەتە دۆخێکی حەساس و حەستەم و لە ماوەی چل ساڵی رابردوودا هیچ کات ئەوندە گۆشەگیر و پەراوێز نەخراوە لە کۆمەڵگەی نێونەتەویی و لە نێو خۆی ئێرانیش جەماوەر بە تەواوی لەو رژیمە بی٠Žزارن و لە هەر دەرفەتێک بۆ راپەرینی یەکجاری دژ بە رژیمی ئێران ئامادە و لەسەر پێن، بیر و ئەندێشەکانی مامۆستا سەید جەلال حسی٠Žنی زیاتر رێی سەرکەوتنمان نیشان دەدا و پێویستە پێداگری زیاتر لەسەر ئەو بەرنامە و رێ و شوێنانە بکەینەوە کە جەنابیان بۆی داناوین. لەیادی نۆیەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستای نەمر مامۆستا سەید جەلال حسی٠Žنی، بەڵێن دووپات دەکە٠Šنەوە کە تا هاتنەدیی ه٠Šواو ئاواتەکانی درێژە بە رێبازی پیرۆزی بدەین و خزمەتکاری بە وەفای نەتەوەو نیشتمانەکەمان بین.
یاد و ناوی مامۆستا سەید جەلالی حسی٠Žنی رێبەری خەڵکی و راستگۆ و دڵسۆز و ف٠Šداکاری نەتەوەکەمان بەرز و پیرۆز بێ.
هەر شەکاوە بێ ئاڵای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.
سەرکەوێ خەباتی نەتەوەیی کورد و ئازادیخوازان لە ئێران دا.
کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.