جارێکی دیکە دەوڵەتی تورکیە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی له نزیك بناری خاڵخاڵان بۆردوومان كرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ۱۱ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, بۆ جارێكی دیكه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی دەوڵەتی توركیەوە سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له نزیك بناری خاڵخاڵان بۆردوومان كرا و به وته‌ی شایهتحاڵەكان، بنكەیەك له‌و سنووره كراوه‌ته ئامانج.
تا ئێستا زەرەر و زیان و وردەكارییەكانی ئەم بۆردوومانە بڵاو نەكراوەتەوە.