بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی, لانیکەم پێنج زیندانی کە پێشتر لە لایەن بێدادگای بەناوشۆڕشی ڕژیم لە کەرەج, بە تۆمەتی دزی چەکداری سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە لە سێدارە دراون.
حوسێن فازلی هەریکەندی، سەرۆکی دەزگای قەزایی ساختەچی ڕژیم لە پارێزگای ئەلبۆرز، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، ئەم پێنج کەسەی بە دزیی تاقمەیی و چەکداری کە دەبێتە هۆی نائارامکردنی ڕێگاوبانەکان تۆقاندن و ترس و دڵەڕاوکێ خەڵکدا تۆمەتبار کرد وتی ئەم کەسانە زیانی گەورە بە موڵک و ماڵی خەڵک دەگەینن.
شایانی باسە کە لە ڕاپۆرتەکەی ئیسنا و قسەکانی سەرۆکی بەناو دادوەری پارێزگای ئەلبۆرز، هیچ ئاماژەیەک بە ناسنامەی ئەو پێنج زیندانییە, کاتی گرتن، ماوەی بەندوکران و وردەکاری زیاتری دۆسیەکەیان نەکراوە.