دوکتور کەماڵ ڕوحانی، نوسەر و مامۆستای زانکۆی خەڵكی پیرانشار بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ ڕۆژە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە گیراوە و تاکوو ئێستا بێسەروشوێنە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوکتور کەماڵ ڕوحانی کە مامۆستای زانکۆی ورمێیە، بە هۆی بڵاوبوونەوەی نوێترین کتێبییەوە گیراوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
کتێبی"تاریخ سیاسی معاصر کوردستان"، کە نوێترین بەرهەمی ئەم نووسەرە کوردەیە، یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی ئەمساڵی کوردستان و ئێران بووە.
شایانی باسە کە هێزە ترۆریستە بەناو ئەمنییەتیەکانی ڕژیم لە کاتی گرتنی ئەم مامۆستایەدا، دەستیان بەسەر مۆبایل و کەلوپەلە کەسییەکانی ناوبراودا گرتووە.