سەعید یۆزی، چالاکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری کامیاران و ئەندامی لێژنەی بەدواداچوون بۆ دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییە ئازادەکان لە شاری کەرەج لەلایەن هێزە ترۆریستە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان, ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانباری١٤٠٢ی هەتاوی، سەعید یوزی، چالاکی کرێکاری خەڵکی گوندی "ڤیزیدەر"ی کامیاران و دانیشتووی شاری کەرەج لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتەوە گیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەعید یوزی لە ماڵەکەی خۆی کە دەکەوێتە شاری فەردیسی کەرەج لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتەوە گیراوە و بەشێک لە کەلوپەلە کەسیەکانی لەوان مۆبایلەکەی دەستی بەسەردا گیراوەو هەتا ئێستا چارەنوسی نادیارە.
سەعید یۆزی لە کۆتایی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٥ لە شاری سنە گیراوەوو دواجار لە ٣ی گوڵانی ساڵی دواتر پاش دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.