به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دیفاعی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، لە 17ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ەوە تاكوو ئێستا، ١١٥هێرش كراوەتە سەر هێزه‌كانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش لە عێراق و سووریە.
بەرپرسه‌كه‌ی پێنتاگۆن هه‌روه‌ها دەڵێت، تەنیا لەیەک ڕۆژدا لە سووریە دووجار هێرش كراوەتە سەر هێزەكانیان و زیانی ماددیش هەبوون.
ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات، لەكۆی ١١٥ هێرشەكە، ٥١ هێرشیان لە عێراق و ٦٤ هێرشی دیكەشیان لە سووریە كراون.
ڕۆژی دووشەممە ۱۱ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، ڕوانگەی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەكانی نزیك له ڕژیمی ئێران، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشیان کردووه‌ته سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمه‌ریکا لە دێرەزووری سوریە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردبوو، له رێگه‌ی ١١ مووشەکهوه کێڵگەی گازی کۆنیکۆ له دێره‌زوور به‌ئامانج گیراوه، کە هێزەکانی ئەمریکا وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی به‌كاری ده‌هێنن.