پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی رێورەسمی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی

بەرێوەچوونی رێورەسمی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی

خەباتمێدیا: ئێوارەی رۆژی هەینی 28ی گەلاوێژی 1398 بەرانبەر بە 19/7/2019 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات، رێورەسمی رێزگرتن لە نۆیەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا

خەباتمێدیا: ئێوارەی رۆژی هەینی 28ی گەلاوێژی 1398 بەرانبەر بە 19/7/2019 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات، رێورەسمی رێزگرتن لە نۆیەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی دامەزرێنەری سازمانی خەبات و رێبەری نەتەوەیی گەلی کورد، بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی و بەشداری ئەندامانی سازمانی خەبات، بە ووتەی بەخێرهاتن لە لایەن کاک شۆڕشی حاجی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات دەستی پێکرد و پاشان دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە روحی پاکی شەهیدان راگەێندرا و و دواتریش سرودی (ئەی مامۆستای شۆڕش و خەبات) لە لایەن کۆری هونەری سازمانی خەبات پێش کەش کرا.
پاشان داوا لە بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کرا کە پەیامی سەرکردایەتی بەو بۆنەوە پێش کەش بکات. بەرێزیان لەووتارێکدا تیشکی خستە سەر چەندین لایەنی بەرزی کەسایەتی مامۆستای نەمر و بە ئاوردانەوە لە کەسایەتیە دەگمەنەکەی مامۆستا باسی چەندین وێستگەی گرینگی ژیانی جەنابی مامۆستای کرد. بەرێز نورانی فەرد لە قسەکانی دا ووتی: ئێمە وەک نەتەوەی کورد خاوەنی دەیان و سەدان رێبەری مەزنین کە هەر کامەیان بە نۆرەی خۆیان دەور و نەخشیان لە پێشخستنی دۆزی رەوای کورد بینیوە. مامۆستا شێخ جەلال حسێنی ئەو رێبەرە کاریزما و کارەکتەرە درەوشاوەیە بوو کە توانی لە ماوەی ژیانی سیاسی خۆی باشترین نمونەی کەسێتی بەرز پێش کەش بکات.مامۆستا هەم توانی گوڵبژێرێک لە باشترین و مرۆڤانەترین و عادیلانەترین بنەماکان بۆ تێکۆشانی لەرێی ئازادی بکاتە سەرلەوحەی ژیانی، و لەوەش گرینگتر هەموو ئەو بنەما و باوەرانە بخاتە باری جێبەجێکردن و عەمەلەوە و کاریان پێ بکات، و تێچووی زۆر گەورەشیان لە پێناو بدات. لێبڕاوی و فیداکاریی و بەخشندەیی و سداقەت و پاکی و عەداڵەت تەوەری وێرای زانایی و بڕشت و بەرێوەبەری ئەو تایبەتمەندییانە بوون کە کەسایەتی کەم وێنەی مامۆستای شکڵ پێدابوو و تێکەڵاوی ئەو تایبەتمەندییانە، مێژویێکی لێوانلێو لە شانازی لەسەر دەستی جەنابی مامۆستای لێ خوڵقاوە و بەرهەمەکەی قوتابخانەیێکە کە هەموو ئەو بایەخ و بەها نەتەوەیی و مرۆڤانەیەی تێدا دەوترێتەوە و درێژەی پێدەدرێ‌.
مامۆستا لە پێناو بنەما و هەڵوێستە نەتەوەییەکان و پاراستنی ئەو بایەخ و بڕوایانە هەموو ژیانی خۆی تەرخان کرد و بە پێشکەش کردنی جگەرگۆشەکانی نرخی پاراستنی بنەماکانی دا، هەموو پێگە و سامان و پلەی بەرزی ناو کۆمەڵگای خستە خزمەت پێش خستنی دۆزی رەوای نەتەوەکەی و ئەو ئوسولە بەرزانەی تا دوایین هەناسەی ژیانی درێژە پێدا و هەرگیز پاشەکشەی لێنەکردن. لە بەشێکی تری وتەکانی دا وێرای ئاماژە دان بە دۆخی هەستیاری ناوچەکە و ئێران باسی دوایین ئالوگۆرەکانی پێوەندیدار بە وەڵاتی ئێران و بەرپرسیارەتیەکانی هێزی ئۆپۆزسیونی کرد و وێرای باسی هەر دوو سیناریۆی ئەگەری شەر و ئەگەری سازانی ئەمریکا و ئێران سیاسەتی سازان و موماشاتی بە سیاسەتێکی شکست خواردوو زانی و هەنگاو نانی چەند حیزبی کوردستانی لەو مەسیرە بە هەڵەێکی زەق و ئیستراتیژی لێکدایەوە و تاکە چارەسەر بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی وەڵاتی ئێرانی داگرتووە بە یەکریزی ئۆپۆزیسیون و هەنگاو نان لە رێگەی رووخان و هەولدان بۆ لەناوبردنی رژیمی ئاخوندی و هاتنە سەرکاری دەسەڵاتێکی خەڵکی و دیموکراتیک زانی.
لەدوای ووتەکانی بەرێز نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، پەیامی رێکخراوی ئافرەتان لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی رێبەرایەتی و دەستەی بەرێوەبەرایەتی رێکخراوی ئافرەتانەوە پێش کەش کرا، و هەوەرها پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز کاک سارۆ حسێنی، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوان پێش کەش کرا . مامۆستا فەرهاد برادۆستی لە نۆیەمین ساڵوەگەری کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا شیعرێکی بەو بۆنەوە هۆنیبوویەوە کە پێش کەشی کرد و بوو بە جێگەی سەرەنجی ئامادەبووانی رێورەسمەکە . لە ناوئاخنی رێورەسمەکە چەندین شیعر و پەخشانی بە پێز لە یادی مامۆستای نەمر پێش کەش کرا. رێورەسمەکە بە سرودێکی شۆڕشگێرانە لە لایەن کۆری هونەری سازمانی خەبات کۆتایی پێ
































 


5 ساڵ و 4 مانگ و 19 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی رێورەسمی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی

بەرێوەچوونی رێورەسمی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن