ئێران جەلیلی دایکی نەسیم سوڵتانبەیگی بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک ڕایگەیاند کە کچەکەی و ئیلاهە محەممەدی و نیلوفەر حامیدی, لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کراون.
ناوبراو نووسىویەتی; ڕۆژی ١٠ی بەفرانبار، چوومە زیندانی ئێڤین بۆ دیداری کچەکەم نەسیم سوڵتانبەیگی، بەڵام ئێمە و خانەوادەی ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامێدی ڕێگەمان پێنەدرا سەردانی کچەکانمان بکەین، و ئەوانیش ڕایانگەیاند کە هۆی ئەم سنووردارکردنە، کە تا کۆتایی مانگی بەفرانبار بەردەوام دەبێت, بەکارهێنانی نایاسایی تەلەفۆنی زیندانە.
نەسیم سوڵتانبەیگی بە تۆمەتی ساختەی "کۆبوونەوەی نایاسایی" و "تەبلیغات دژی ڕژیم" لەلایەن دەزگای قەزایی گەندەڵەوە سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەها نیلوفەر حامیدی و ئیلاها محەممەدی دوو ڕۆژنامەنووسی بوێرن کە لە پێوەندی لەگەڵ ڕوماڵی ڕاگەیاندنی ڕووداوی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی لە لایەن دەسەڵاتی گەندەڵی قزایی ڕژیم، بە تۆمەتی ساختەی درۆ بە "پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی دژمنکار" و "کۆبوونەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی" تۆمەتبار کران و هەریەک سزای حەوت ساڵ و شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە.