مریەم ئەکبەری مەنفەرد، زیندانی سیاسی و ئەندامی بنەماڵەی داواکار، لەلایەن سیستەمی نادادپەروەری قەزایی ڕژیمی ئێرانەوە سێ ساڵ زیندانی دیکەی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو ١٥ ساڵی ڕابردووی بەبێ یەک ڕۆژی پشوو لە زینداندا بەسەر بردووە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی سەرچاوە هەواڵیەکان بڵاویان کردۆتەوە, لەم دواییانەدا مریەم ئەکبەری مونفارد تەمەن ٤٨ ساڵ و دایکی سێ منداڵ، لە لایەن بێدادگای ساختەچی تاوانەکانی پارێزگای سیمنان ٣ ساڵی دیکەی زیندانی بەسەردا سەپاوە. ئەم زیندانییە سیاسییە کە تازە چووەتە ١٥ ساڵەی زیندانییەکەیەوە، پێنج هەزار و ١١٦ ڕۆژی ڕابردووی لە زینداندا بەسەر بردووە بەبێ ئەوەی مافی مۆڵەت بەکاربهێنێت.
مریەم ئەکبەری مونفەرەد، ئەندامی بنەماڵەی داواکاران و زیندانییەکی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ناوەندیی سیمنان، بە تۆمەتی ساختەی "تەبلیغات دژی ڕژیم"، "کۆبوونەوەی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی" و سوکایەتیکردن بە خامنەیی, ڕێبەری دیکتاتۆری دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران, تۆمەتبار کراوە.