پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەبات هێرشی ترۆریستی بۆ سەر دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەحكوم دەكات

سازمانی خەبات هێرشی ترۆریستی بۆ سەر دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەحكوم دەكات
دەنگی خەباتی کوردستان

لە چەند شەو و ڕۆژی ڕابردوودا چەندین هێرشی ترۆریستی لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوی گروپە ترۆریستیەكانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران، كراوەتە سەر ناوەندو بنكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێرو دەوروبەری.
ئەو هێرشە ترۆریستیانە لە كاتێكدایە كە ڕژیمی ئێران هەموو هەوڵێكی ئەوەیە، ووڵاتانی ناوچەكە بكاتە مەیدانی جەنگ و وێران بکات و بە پەرە پێدانی ئاژاوەو بشێویی، سیاسەتە چەپەڵ و دژمنكاریەكانی لە بەرانبەر گەلی كورد و گەلانی ناوچەكە، وه بە تایبەت حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ‌ بكات.
سیاسەتی دژمنانەی ڕژیمی ئێران و گروپ و تاقمە ترۆریستیەكان بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان بە تایبەت و خەڵكی عێراق بە تێكڕا مەترسیدارەو ئەگەر خەڵك و حكومەتی عێراق سنوورێك بۆ دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕیەكانی دەسەڵاتی ئاخوندی دانەنێن لە داهاتوودا دەسەڵات و سەروەری حكومەت و خەڵكی عێراق زیاتر دەكەوێتە مەترسیەوە.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هێرشی ترۆریستی درۆنی بۆ سەر بنكەو ناوەندەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شوێنی ژیانی خەڵك لە شارو ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق بە توندی محكوم دەكات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، ڕێگە نەدەن گروپە تیرۆریستیەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران ئارامی ناوچەکە تێک بدەن و ببنە مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵک. 
بڕوخێ‌ ڕژیمی ترۆریست و دیكتاتۆری ئاخوندیی ئێران

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
۱۲ ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی كۆچی خۆری

10 مانگ و 18 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات هێرشی ترۆریستی بۆ سەر دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەحكوم دەكات

سازمانی خەبات هێرشی ترۆریستی بۆ سەر دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەحكوم دەكات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن