ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەمەد جەعفەر محەممەدی"، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، پاش دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
دوای تەواو بوونی پرۆسەی لێپرسینەوە، ئەم هاووڵاتییە لە گرتوخانەی ترۆریستی پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنیەتی ڕژیم لە سنە بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە و لە ماوەی بەندکرانی دا ڕێگەی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەری نەبوو.
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە گەڕەکی "حاجی ئاوای"ی شاری سنە و بە توندوتیژی گرتوویان.