سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری بریندار لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، کە چاوی بریندار کراوە، بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای داسەپاوی بەندکرانەکەی گیراوە و بۆ بەندیخانە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، سادق مەحموودنژاد، خەڵکی گوندی "جەران"ی سەر بە شاری پیرانشار، کە خێزاندار و باوکی منداڵێکە، دوای بانگکران لەلایەن لقی جێبەجێکرانی سزاکانی بێدادگای ڕژیم لە ئەو شارە، گیراوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ڕاگوێزرا.
سادق موحموودنژاد، پێشتر لەلایەن بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە شاری مەهاباد، بە تۆمەتی ساختەی "ئەندامبوون لە حیزبێکی ئوپوزسیونی دژ بە ڕژیم" و "چالاکیی تەبلیغی دژ بە حکوومەت" سزای پێنج ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.