ساڵح ئەلعاروری، جێگری بەرپرسی دەفتەری سیاسی تاقمی ترۆریستی حەماس, سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران، دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر دەفتەری ئەو گرووپە لە بەیرووت كوژرا.
میدیاکانی ئەلمەیادین کە سەر بە تاقمی ترۆریستی حیزبوڵڵای لوبنانە، كوژرانی ئەلعاروری پشتڕاست کردەوە.
میدیاکانی لوبنان ڕایانگەیاند کە ئەم ترۆریستە لە دوای هێرشی ئیسرائیل و تەقینەوەکەی زاحیە لە باشووری بەیرووت كوژرا.
شایانی باسە کە هێندێك لە ڕاپۆرتەكان باس لە كوژرانی خەلیل ئەلحەیە، یەكێكی دیكە لە سەركردەكانی باڵی گرووپی ترۆریستی حەماس لە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر بەیرووت دەكەن.