ماردین زاهدی
به درێژایی مێژوو، به هۆکاری جیاواز و لهژێر سایهیی دهسهڵاتی چهوت و دیکتاتۆرانه و ههژموونی دابونهریته دواکهوتوهکان و ههروهها باڵادهستی دهسهڵاتی پیاوسالاری، ژنان ڕووبهڕووی زوڵم و ناعهدالهتی بهردهوام لهلایهن کۆمهڵگهکانیان بوونهوه و نهیانهێشتوه ژنان ڕۆڵی یهکسان و شایستهی خۆیان پێ بدرێ.هەروەها لەبەر ئەو تایبەتمەندیانەی کە پێوە خەلق کراون, و جیاوازیەکانیان لەگەڵ پیاوان, کە پێشتر لە ڕووی نەزانینەوه به کەموکۆڕی ناودەبرا, زوڵم و زۆریان لێ کراوەو زۆرترین هەوڵ دراوە کە نەتوانن شانبەشانی پیاوان ڕوڵ نەقشی پێویست لە کۆمەڵگە بگیڕن.
لەڕاستی دا یەکێک لە تایبەتمەندی پیاوانیش هەر ئەو هەستی حوکمڕانی و زاڵ بوونەیە، که بوەته هۆی ئەو زوڵمە مێژوویە کە لە ژن کراوە، کە دەکرێ مەودایەکی بە نەزانین ناوبەرین و بڵێین لەبەر نەزانین و بیری دواکهوتوانه و جیاوازی قوڵبینانه بۆ ڕهگهزی ژن و دیاریکردنی ڕۆڵی ساده و ژێردهستانه بۆیان ڕووی داوه، بەڵام لە ئێستادا کە عەقڵ و زانست هەموو بابەتێکی ڕوون و ئاشکرا کردوەتەو, هیچ پاساوێک بۆ ئەو شێوە ڕەفتارە نەشیاوه دواکهوتوانه و دوور له مرۆڤایهتیه نییە و کەسەکان زۆر بە باشی دەزانن کە ژنان هاوتای پیاوان دهتوانن له ههموو بوارهکانی ژیان و بهڕێوهبهری و پێشهنگی دا له ناو کۆمهڵگهدا ڕۆڵیان ههبێ.
بابەتی زوڵم و جینایەت و کوشت و بڕی ژنان لە سەردمی پەهلەوی و خومەینی, کە هەر دووی ئەم جینایەتکارانە ژنیان وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجە گڵاوەکانیان بەکار هێناوە, بابەتێکی ڕوونەو زۆربەی هەرەزۆری خەڵک بێ خۆ لێ گێل کردن, بە باشی دەیزانن. بەڵام لێرەدا دەمهەوێ باسی ئەوە بکەم کە ژنان وێڕای هەموو ئەو زوڵم و زۆر و غەدرەی کە بەتایبەت لەلایەن دەسەڵاتی دژە ژنی ئاخوندی ئێران, لێیان کراوە و هەموو ئەو ڕێگریانە کە بۆ هاتنیان و تێکەڵ بوون بە کۆمەڵگە لێ گیراوه, توانیویانە تا ڕادەیەکی زۆر باش خۆیان پێی بگەینن و ڕۆڵێکی بەرچاویان لە کار و چالاکیە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان هەبێ. ڕۆڵ و نەقشێک کە بە حاشاهەڵنەگرترین شێواز لە شۆڕشی ژینا خۆی نواند و بە چاوی خۆمان بینیمان کە ژنان چۆن پێشەنگایەتی ڕیزی پێشەوی ڕاپەڕینە سەرتاسەریەکانیان دەکرد. بوێری و ئازایەتی ژنان لە ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی, وای کرد کە هەموو دونیا کاردانەوەیان بێت و وەسفی قارەمانەتیان بکەن.
ژنانێک کە ئێستاش هەر بەردەوامن لە پێشەنگی شۆڕشی ژن, ژیان,ئازادی و چ لە بەندیخانەکان و چ لە شەقامەکان, چ ئەوانەی کە بەدەستی دژمن تەقە لە چاویان کراوە و بریندار کراون و چ ئەو کەسانەی کە کەسوکار و ئازیزەکانیان بەدەستی ئەم دەسەڵاتە شەهید کراون و یان لە بەندن, نەک هەر دڵسارد نابن, بەڵکوو بڕیاریان داوە هەتا ڕووخانی یەکجاری زوڵم و بنبڕ کردنی ئاخوندە جینایەتکارەکان و گەیشتن بە ئازادی و ڕزگاری, بەردەوام بن لەم ڕاپەڕینە مافویستانەیە.
بەڵێ, ژنانی بوێر و کەم وێنەی وڵاتەکەمان, ئەمڕۆ دەرسی خۆڕاگری و بوێریمان پێی ئەدەن و ئەو دڵگەرمیەمان پێی ئەدەن کە بە بەردەوام بوون لەم ڕێگەیە, زۆر ناخایەنێت کە ئازادی لە وڵاتەکەماندا دەبینین و لە داهاتووی وڵاتەکەمان دا بەبێ هەڵاوسانی ڕەگەزایەتی و بە بەرابەری و هاوکاری هەڵی نۆژن کردنەوەی وڵاتەکەمان ئەدەین.
دژمن ئێستاش تەواوی هەوڵی خۆی ئەدات کە ڕێگری لە سەرکەوتنی شۆڕشی ژینا بکات, بەڵام هاوکاری و تەبایی هەمەلایەنە و بیرمەندی لە هەنگاو هەڵگرتنەکان دەتوانێت پیلانە گڵاوەکانی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بکاتە بڵقی سەری ئاو. بۆیە پێویستە وەک هەمیشە ئازادیخوازان وریا بن و بەتایبەت به بایکۆتی شانۆی هەڵبژارنە کارتۆنیەکانی دەسەڵات و ڕەت کردنەوەی دووبارەی ئەو مەشروعیەتە کە خەونی بەدەست هێنانی ساڵانێکی زۆرە لەگەڵیەتی و قەدی پێی ناگەت, ببێتە مۆتەکەی ڕاستی و ڕووخان و لەناوچوونی بە چاو ببینین.